چوار چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ده‌ستگیركران له چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكی جیاوازدا له ماوه‌ی 48 كاتژمێری رابردوودا، پۆلیسی عێراق پێنجشه‌ممه (1 ئایار) رایگه‌یاند.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی نه‌ینه‌وا، عه‌مید حه‌مه‌د نامیس جبوری به دیارونای وت: "هێزه هاوبه‌شه‌كان چوار ئه‌ندامی داعشیان ده‌ستگیركرد، له‌نێویاندا حه‌سه‌ن ئیسماعیل، كه تیرۆریستێكی پله‌باڵایه و به ئه‌بو ئه‌حمه‌د ئه‌نساری ناسراوه و به‌شداربووه له چه‌ندین تاوانی قێزوندا له‌دژی مه‌ده‌نییه‌كان له 2014 بۆ 2017."
وتیشی: "چوار چه‌كداره‌كه، كه له‌ژێر نازناو و ناسنامه‌ی ساخته‌دا خۆیان حه‌شاردابوو، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاواز ده‌ستگیركران، سوپاس بۆ هه‌ماهه‌نگی و زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانی دانیشتوان."