كۆگایه‌كی چه‌ك، ته‌قه‌مه‌نی و مووشه‌ك له نزیك به‌غدا دۆزرایه‌وه له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی پۆلیس و سوپادا كه رۆژی چوارشه‌ممه (31 تهمموز) ئه‌نجامدرا، وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگه‌یاند.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ لیوا سه‌عد مه‌عه‌ن به دیارونای وت: ''هێزه‌كانی پۆلیس و سوپا كۆگایه‌كی ژێرزه‌مینی رێكخراوی''ده‌وڵه‌تی ئیسلامی'' (داعش)یان دۆزییه‌وه له مهعامیر له ناوچه‌ی ئه‌بو غرێب، كه تیایدا سێ پشتێنی بۆمبڕێژكراو، موشه‌كێكی كورت-هاوێژ، چه‌ك، ته‌قه‌مه‌نی جیاواز و بۆمبی ده‌ستكردی ناوخۆیی تێدابوو.''
وته‌بێژه‌كه وتی هێزه هاوبه‌شه‌كه له‌هه‌مان كۆگادا دۆكیومێنت و زانیاریشیان دۆزییه‌وه ده‌رباره‌ی داعش.
وته‌بێژه‌كه وتیشی:''تیرۆریسته‌كان به‌و هیوایه چه‌كه‌كانیان له‌دوای خۆیان له‌ژێر زه‌ویدا جێهێشتووه تاوه‌كو دواتر بتوانن بهكاریانبهێننهوه، به‌ڵام هێزه‌كانی ئاسایش هه‌وڵده‌ده‌ن رێ له‌مه بگرن له‌رێی پشكنینی به‌رده‌وامه‌وه، به‌تایبه‌تی له ده‌روروبه‌ری به‌غدا.''