پارێزگاری پێشووی نهینهوانهوفهل عاكوب زیاتر له 100 ملیار دیناری عێراقی (نزیكه‌ی 10 ملیۆن دۆلار)ی دزیوه كه بۆ هاوكاریكردنی خه‌ڵكانی ئاواره له پارێزگای نه‌ینه‌وا دابینكرابوو، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق سێشه‌ممه (30 تهمموز) رایگه‌یاند.
وته‌بێژی ده‌سته‌كه به ئاژانسی فرانس پرێسی وت لێكۆڵه‌رانی ده‌سته‌كه "فاتورهكانی گه‌شه‌پێده‌ران"یان له هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌ستكه‌وتووه.
وتی به‌ڵام "هیچ پسوڵه‌یه‌كی خه‌رجكردنی" ئه‌و بڕه پاره‌یه "بوونی نییه"، كه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی دوو نه‌خۆشخانه له موسڵی پایه‌ته‌ختی نه‌ینه‌وا دابینكرابوو.
زۆربه‌ی دانیشتوانی پارێزگاكه هێشتا ئاواره‌ن چونكه خزمه‌تگوزاییه گشتییه‌كان هێشتا به‌ته‌واوی دابیننهكراونهتهوه.
به‌گوێره‌ی ده‌سته‌كه، كۆی گشتیی 11.3 ملیار دینار له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانه‌وه نێردراوه بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.
وته‌بێژه‌كه وتی: "ئه‌و بڕه پاره‌یه راكێشراوه و له هیچ هه‌ژمارێكی بانكیی به‌رپرسانی پارێزگا یان یارمه‌تییه داراییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا نییه."
بڕه پاره‌كه گوێزراوه‌ته بۆ بانكه تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و شوێنه‌ی كه ده‌وترێت پارێزگاری له‌سه‌ركارلابراوی نه‌ینه‌وا، نه‌وفه‌ل عاكوب له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی داواكراو له‌لایه‌ن به‌غداوه خۆیان لێ حه‌شارداوه.
ناوبراو له‌وكاته‌وه هه‌ڵاتووه كهبهلهمێك له موسڵ له رۆژی دایكاندا له مانگی ئازار نوقمبوو، بووه هۆی كوشتنی 150 كه‌س.
له نیساندا ده‌سته‌كه رایگه‌یاند كه زیاتر له 60 ملیۆن دۆلار له پاره‌ی گشتی له 800 ملیۆن دۆلاره‌كه‌ی بودجه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك به‌رپرسه‌وه خراوه‌ته‌لاوه، كه نزیكبوون له عاكوب.
ده‌سته‌كه رایگه‌یاند: "لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ستیپێكرد و هۆشداریی ده‌ستگیركردن بۆ ئه‌وانه ده‌ركرا كه له‌م كرده‌یه‌دا به‌شداربوون."