له یه‌كه‌م هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یماناندا له سوریا له دوای رووخانی رێكخراوی ''ده‌وڵه‌تی ئیسلامی'' (داعش) ه‌وه (دووشه‌ممه 29 ته‌مموز)، 5 توندڕه‌وی رێكخراوه‌كه له رۆژهه‌ڵاتی سوریا كوژران، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
وته‌بێژی هاوپه‌یمانان جه‌یمس رۆڵینسن وتی: ''هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان هێرشێكیان ئه‌نجامدا له دژی شانه‌یه‌كی داعش له نزیك بوسه‌ریا،'' كه شارۆچكه‌یه‌كه له پارێزگای دێره‌زوور.
وته‌بێژه‌كه وتی: ''ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه پێنج تیرۆریستی له‌ناوبرد كه رۆڵێكی گرنگیان هه‌بوو له كارئاسانیكردنی هێرشدا بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئاسایش و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بێ‌تاوان له ناوچه‌كه‌دا.''
به‌گوێره‌ی رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ هه‌ر پێنج توندڕه‌وه‌كه هاوڵاتی سوریی بوون.
رێكخراوه‌كه وتیشی كه ئه‌مه یه‌كه‌م هێرشی ئاسمانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانانه له سوریا له‌و كاته‌وه‌ی داعش له دوا مۆڵگه‌یان ده‌رپه‌ڕێنران له سوریا چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ر.