سێ گومانلێكراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)، له‌نێویاندا ژنێك، یه‌كشه‌ممه (28 ته‌مموز) له پارێزگای دیاله ده‌ستگیركران به‌تۆمه‌تی فریودانی گه‌نجان و راكێشانیان بۆ نێو ریزه‌كانی گروپه تیرۆیستییه‌كه، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق رایگه‌یاند.
شانه‌كه رایگه‌یاند: "هێزێكی به‌ڕێوبه‌رێتی هه‌واڵگریی وه‌زاره‌تی ناوخۆ سێ گومانلێكراوی تیرۆریستی داعشیان ده‌ستگیركرد له دیاله، كه یه‌كێكیان ژنه."
به‌گوێره‌ی شانه‌ی راگه‌یه‌ندنه‌كه: "ئه‌م سێ كه‌سه ویستوویانه گه‌نجان له‌خشته‌به‌رن و رایانبكێشنه نێو ریزه‌كانی گروپه تیرۆریستییه‌كانه‌وه له‌ڕێی ئه‌و لاپه‌ڕه و پێگانه‌وه كه بیروباوه‌ڕی تیرۆریستی و كردوه‌ی تووندوتیژی له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه."
شانه‌كه راشیگه‌یاند كه گومانلێكراوه‌كان ئاشكراكران به پشتبه‌ستن به زانیارییه هه‌واڵگرییه ورده‌كان و چاودێرییه‌كان له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رێتی هه‌واڵگریی دیاله‌وه.