"ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) به‌رپسیارێتیی ئه‌نجامدانی هێرشێكی له‌ئه‌ستۆگرت كه تێیدا شه‌ش سه‌ربازی رژێمی سوریا له باشوری پارێزگای ده‌رعا كوژران، ئاژانسی فرانس پرێس یه‌كشه‌ممه (28 ته‌مموز) رایگه‌یاند.
داعش رایگه‌یاند كه به‌رپرسیاره له "هێرشێكی خۆكوژی" رۆژی شه‌ممه كه له‌هه‌مانكاتدا یه‌كێك له چه‌كدارانی سه‌ربازانی رژێمی گوله‌بارانكرد پێشئه‌وه‌ی "هێله‌گێكی بۆمبڕێژكراو" بته‌قێنێته‌وه.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه شه‌ش سه‌رباز كوژران و چه‌ندین خه‌ڵكی دیكه‌ش برینداربوون له هێرشه‌كه‌ی شه‌ممه بۆسه‌ر ده‌رعا.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه خۆكوژێك به سواری ماتۆڕێكه‌وه له خاڵێكی پشكنینی سه‌ربازی خۆی ته‌قانده‌وه.