بۆردومانی رژێمی سوریا و روسیا یه‌كشه‌ممه (28 تهمموز) بووه‌هۆی كوشتنی 11 مه‌ده‌نی له باكوری خۆرئاوای سوریا كه له‌وكاته‌وه‌ی له نیسانه‌وه هێرشه‌كان بۆسه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه زیادیانكردووه، سه‌دان كه‌س بوونه‌ته قوربانی، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، هێرشه ئاسمانییه‌كان دوای هێرشێكی هێزه‌كانی رژێمی سوریا بۆسه‌ر تووندڕه‌وه‌كان و چه‌كدارانی هاوپه‌یمانیان له پارێزگای حه‌ما هات، كه بووه‌هۆی كوشتنی نۆ چه‌كدار.
روانگه‌كه راشیگه‌یاند كه شه‌ڕ له گوندی ته‌ل مه‌له‌ح له باكوری حه‌ما بووه‌هۆی كوشتنی چوار چه‌كداری رژێم.
باكوری حه‌ما، له‌گه‌ڵ پارێزگای ئیدلیب و چه‌ند به‌شێكی حه‌له‌ب و لازقییه، له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ته‌حریر شامدان.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه هێرشه ئاسمانییه‌كانی رۆژی شه‌ممه‌ی رژێم بوونه‌هۆی كوشتنی پێنج مه‌ده‌نی له شارۆچكه‌ی ئهریحای ئیدلیب، له‌كاتێكدا هێرشه‌كانی روسیا سێ مه‌ده‌نییان له پارێزگای حه‌ما كوشت.
راشیگه‌یاند كه تۆپباران و هێرشه ئاسمانییه‌كانی رژێم بوونه‌هۆی كوشتنی سێ مه‌ده‌نیی تر له شوێنێكی دیكه‌ی باكوری خۆرئاوا.
به‌گوێره‌ی روانگه‌كه، بۆردومانه‌كه رۆژێك دوای ئه‌وه‌ی دێت كه هێرشه ئاسمانییه‌كانی رژێم و روسیا بۆسه‌ر ناوچه‌كه 15 مه‌ده‌نییان كوشت، له‌نێویاندا 11 كه‌س له ئه‌ریحا.