19 گوندی خۆرئاوای پارێزگای ئه‌نبار له پاشماوه‌كانی شه‌ڕ و بۆمبڕێژییهكان و مینی چێنراو پاككرانه‌وه كه له‌لایه‌ن "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) به‌جێهێڵرابوون، فه‌رمانده‌یی پۆلیسی ئه‌نبار هه‌ینی (26 تهمموز) رایگه‌یاند.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی ئه‌نبار، لیوا هادی كه‌سار رزهیج وتی هێزه‌كانی عێراق گونده‌كانی قائیم و روتبه و به‌غدادییان له ته‌قه‌مه‌نی پاككرده‌وه به‌یارمه‌تی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه ئامێری هه‌سته‌وه‌ر و پشكنهریان له سه‌ره‌تای ته‌مموزدا پێبه‌خشیبوون.
ناوبراو به دیارونای وت: "زیاتر له دوو ته‌ن ته‌قه‌مه‌نی له 19 گوند پاككرانه‌وه، تیمه مه‌ده‌نییه‌كانیش رێگه‌یان پێدرا ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوان ئه‌نجامبده‌ن بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه و خاوێنكردنه‌وه پێشئه‌وه‌ی ئێمه ده‌ستبكه‌ین به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دانیشتوان بۆ ماڵه‌كانیان."
رزهیج وتی هێزه ئه‌منییه‌كان چه‌ندین مینی چێنراویان پووچه‌ڵكرده‌وه بێئه‌وه‌ی بته‌قێنه‌وه، تا رێگریبكه‌ن له زیانگه‌یاندن به موڵكوماڵی دانیشتوان.
وتی: "ئه‌مه‌ش به كۆمه‌كی پێداویستییه مۆدێرنه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامدران كه به‌خشرابوون به هێزه عێراقییه‌كان."
وتیشی پۆلیس و كارمه‌ندانی شارستانی و یه‌كه‌ی ئه‌ندازیاریی سوپای عێراق به‌شێكبوون له هه‌ڵمه‌ته‌كه.