به‌رپرسی مافه‌كانی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ینی (26 ته‌مموز) سه‌ركۆنه‌ی 'كه‌مته‌رخه‌میی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی' كرد له به‌رامبه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی كوژراوان له سوریا و هۆشداریشیدا كه ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیارن له‌و هێرشه ئاسمانیانه‌ی مه‌ده‌نییه‌كان ده‌كه‌نه ئامانج ده‌كرێت تۆمه‌تباربكرێن به ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ.
له كۆتاییه‌كانی نیسانه‌وه، رژێمی سوریا و روسیا هێرشه ئاسمانییه كوشنده‌كانیان بۆ سه‌ر ئیدلیب زیادكردووه.
لێپرسراوی كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، میشێل باچێلێت وتی كه ترسی هه‌یه "له‌وه‌ی پێده‌چێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێ‌باك بێت له به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی كوژراوانی مه‌ده‌نی له ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان له ئیدلیب".
باچێلێت جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی ناوه‌نده پزیشكییه‌كان، خوێندنگه، بازاڕگه و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كراونه‌ته ئامانج.
ناوبراو له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: "ئه‌م شوێنانه موڵكی گشتین، به هیچ جۆرێكیش پێناچێت، به‌گوێره‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كه ئه‌نجامدراون، به رێكه‌وت كرابنه ئامانج."
"ئه‌و هێرشه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی له دژی مه‌ده‌نییه‌كان ئه‌نجامده‌درێن به تاوانی جه‌نگ هه‌ژمارده‌كرێن و ئه‌وانه‌شی فرمانه‌كه‌یان ده‌ركردووه یان جێبه‌جێكردووه به‌رپرسیارێتی تاوانبارییان ده‌بێت له به‌رامبه‌ر كرده‌وه‌كانیان."
به‌گوێره‌ی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، زیاتر له 730 مه‌ده‌نی له كۆتاییه‌كانی نیسانه‌وه له ئیدلیب به‌هۆی هێرشه ئاسمانی و زه‌مینییه‌كانی رژێم و هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه كوژراون.