هه‌واڵه‌كانی عێراق

3 تونێلی داعش لەناوبران لە سەر سنووری سوریا

هێزەکانی عێراق سێ تونێلی ژێرزەوییان لەنێوان سنووری عێراق و سوریا دۆزییەوە کە لەلایەن چەکدرانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه‌ بۆ هاتوچۆکردن لەنێوان ئەو دوو وەڵاتەدا بەکارهێنراون، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە و بادییە پێنجشەممە (23 تەمموز) رایگەیاند.

فەرماندە لیوا قاسم محەمەدی بە دیارونای وت: "یەکەمین تونێل دەکەوێتە قائیم [پارێزگای ئەنبار] و دووانەکەی تر دەکەونە حوسەیبە و جەزیرە بەرامبەر دێره‌ زووری سوریا."

ناوبرا وتی تونێلەکان زۆر درێژن، یەکێکیان نزیکەی 1,700 مەتر درێژە و لەلایەن چەکدارانی داعشه‌وه‌ بەکارهێنراون بۆ جموجۆڵ و گواستنەوەی چەك.

وتیشی هەر سێ تونێلەکە ئێستا بەتەواوی لەنێوبراون. وتیشی ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕانوپشکنین بۆ حەشارگەکانی داعش لەسەر سنووری ئەو دوو وڵاتە بەردەوامن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500