هێزەکانی عێراق سێ تونێلی ژێرزەوییان لەنێوان سنووری عێراق و سوریا دۆزییەوە کە لەلایەن چەکدرانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)هوه بۆ هاتوچۆکردن لەنێوان ئەو دوو وەڵاتەدا بەکارهێنراون، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە و بادییە پێنجشەممە (23 تەمموز) رایگەیاند.
فەرماندە لیوا قاسم محەمەدی بە دیارونای وت: "یەکەمین تونێل دەکەوێتە قائیم [پارێزگای ئەنبار] و دووانەکەی تر دەکەونە حوسەیبە و جەزیرە بەرامبەر دێره زووری سوریا."
ناوبرا وتی تونێلەکان زۆر درێژن، یەکێکیان نزیکەی 1,700 مەتر درێژە و لەلایەن چەکدارانی داعشهوه بەکارهێنراون بۆ جموجۆڵ و گواستنەوەی چەك.
وتیشی هەر سێ تونێلەکە ئێستا بەتەواوی لەنێوبراون. وتیشی ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕانوپشکنین بۆ حەشارگەکانی داعش لەسەر سنووری ئەو دوو وڵاتە بەردەوامن.