رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ دووشه‌ممه (22 ته‌مموز) هۆشدارییدا له دووباره روودانی قه‌یرانی كوشنده‌ی ئاو له پارێزگای به‌سره له باشوری عێراق، به‌هه‌مان شێوه‌ی ساڵی رابردوو، ئه‌گه‌ر به‌رپرسان شكستی خراپبه‌ڕێوه‌بردنی ده‌یان ساڵیان راستنه‌كه‌نه‌وه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
هاوینی رابردوو نزیكه‌ی 120,000 كه‌س له نه‌خۆشخانه خه‌وێندران دوای ئه‌وه‌ی ئاوی پیسیان خواردبووه‌وه، له كاره‌ساتێكی ته‌ندروستیی به‌كۆمه‌ڵدا كه بووه‌هۆی هه‌ڵگیرسانی خۆپیشاندان.
له راپۆرتێكدا، رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ رایگه‌یاند كه خراپیی جۆریی ئاوه‌كه به‌هۆی قه‌وزه‌وه بووه كه ساڵی رابردوو زۆر به‌خێرایی به ئاوه‌ڕێی شه‌تلعه‌ره‌بدا بڵاوبووه‌وه، كه به به‌سره‌دا ده‌ڕوات و سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه دابینده‌كات.
ئه‌مه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه قه‌وزه و پیسی و سوێری پێكه‌وه بوونه هۆی روودانی قه‌یرانه ته‌ندروستییه به‌كۆمه‌ڵه‌كه.
رێكخراوه‌كه رایگه‌یاند: "ئه‌م شكستانه پێشێلی مافه‌كانی دانیشتوانیان كرد بۆ ئاو، پاكژی، ته‌ندروستی، زانیاری و مافی خاوه‌ندارێتی كه ده‌بێت به‌گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كان مسۆگه‌ربكرێن."
رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ رایگه‌یاند كه به‌رپرسانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو دۆخه فریاگوزارییه‌كه‌ی ئه‌و كاته‌یان له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ناوچه‌كه‌دا نه‌خسته به‌ر باس، ته‌نانه‌ت ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌و ساڵه‌شیان بڵاونه‌كرده‌وه و كاریان بۆ نه‌هێشتنی هۆكاری روودانی كاره‌ساته‌كه‌ش نه‌كرد.
لێكۆڵه‌ری باڵای رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ، بێلكیس ویڵی وتی: "لێكۆڵینه‌وه‌كانمان به‌ڕوونی ده‌ریده‌خه‌ن كه قه‌یرانه‌كه‌ی به‌سره كۆتایینه‌هاتووه."
ناوبراو به ئاژانسی فرانس پرێسی وت به‌رپرسان ئه‌ركی سه‌رشانیانه دۆخی ئاوی خواردنه‌وه له‌گه‌ڵ دانیشتوانی عێراق بخه‌نه به‌ر باس.
ویڵی وتی: "ئه‌مه مافی هاوڵاتییانه."