روسیا پێنجشەممە (18 تەمموز) دژایەتی بڕیارێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکانی کرد کە داوای کۆتاییهێنانی دەکرد بە هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە تەندروستییەکان لە ناوچەی ئیدلیبی سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
ئەو رووداوە بووه هۆی ئهوهی كه دوای كۆبونهوهكه بەڕێوەبەری کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتوەکان مارك لۆکوك بەیاننامەیەکی دهگمهن دهربكات.
وتی: "ئەم كوشتاره دەبێت بوەستێت."
لە کۆتایی نیسانەوە فڕۆکە جەنگیەکانی روسیا و رژێمی سوریا بۆمبارانی کوشندەی ناوچەی ئیدلیبی باکوری خۆرئاوای سوریا دەکەن، سەرەڕای رێککەوتنێك بۆ بەرگرتن بە هێرشی بەرفراوانی حکومەت لەوێ.
کوێت و ئەڵمانیا و بەلجیکا داوای کۆبونەوەیەکی بەپەلەی داخراویان کرد، کە یەکێك دەبێت لەو چەندین کۆبوونەوانەی کراون لە ئایارەوە وەك کاردانەوە بەرامبەر چڕبوونهوهی شهڕهكان لە باکوری خۆرئاوای سوریا.
رەشنوسی بەیاننامەکە وتی "نیگەرانی زۆر هەیە بەرامبەر چەند هێرشێکی ئەمدواییە بۆ سەر نەخۆشخانە و دهزگا تەندروستییەکان"، لەناویاندا هێرشێکی 10 تەمموز بۆ سەر نەخۆشخانەی مەعەرەت..
نەخۆشخانەکە یەکێکە لە گەورەترین نهخۆشخانهكانی ناوچەکە و شوێنەکەی لەلایەن "میکانیزمی پاراستن لە شەڕ"ی نەتەوە یەکگرتوەکان پارێزراوە کە بە مەبەستی پاراستنی ئامانجە مەدەنیەکان دانراوە.
روسیا دووبارە نکۆڵی لەوەکرد بۆمبارانی دەزگای لەو جۆرەی کردبێت.
لۆکوك دوای کۆبونەوەکە وتی لە 1 تەمموزەوە "لانیکەم شەش دەزگای تەندروستی، پێنج خوێندنگە، سێ وێستگەی ئاو، دوو نانەواخانە و ئەمبولانسێك زیانیان پێگەیەندراوە یان تێکشکێندراون".
وتی "تەواوی چەند گوندێك وێرانكراون یان چۆڵکراون" بەهۆی هێرشە ئاسمانیەکانەوە.