سێ گومانلێكراوی تیرۆریستی و قاچاخچییه‌كی كه‌له‌پووری دێرین له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی به‌غدای پایته‌خت ده‌ستگیركران، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا له به‌یاننامه‌یه‌كدا پێنجشممه (18 ته‌ممموز) رایانگه‌یاند.
به‌یاننامه‌كه رایگه‌یاند: "هێزه ئه‌منییه‌كان سێ كه‌سیان ده‌ستگیركرد كه داواكراوبوون به چه‌ندین تاوانی په‌یوه‌ندیدار به تیرۆریزمه‌وه له چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه له باشور و خۆرئاوای به‌غدا شه‌وی رابردو و به‌ره‌به‌یانی پێنجشه‌ممه ئه‌نجامدران."
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه: "بازرگان و قاچاخچییه‌كی مه‌ترسیداری كه‌له‌پووریش له هێرشێكی كتوپڕدا له ناوچه‌ی شه‌قامی فه‌ڵه‌ستین، خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا، ده‌ستگیركرا."
به‌یاننامه‌كه راشیگه‌یاند كه ده‌ستگیركراوه‌كه چه‌ند پارچه كه‌له‌پوورێكی سه‌رده‌می ئاشورییه‌كانی پێ‌گیرا.