ژماره‌ی قوربانیانی هێرشه‌كه‌ی چوارشه‌ممه (17 ته‌مموز)ی سه‌ر كارمه‌ندانی كۆنسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌رزبۆته‌وه بۆ سێ قوربانی دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له برینداره‌كان به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، خێزانه‌كه‌ی به ئاژانسی پرانس پرێسیان وت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیس رایگه‌یاند كه جێگری كۆنسوڵخانه‌ی توركیا و هاوڵاتییه‌كی عێراقی له‌لایه‌ن لانیكه‌م هێرشكه‌رێكه‌وه ته‌قه‌یانلێكرا له رێستۆرانتێك له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمه‌كه‌ی باكور.
له ته‌قه‌كردنه‌كه‌دا عێراقییه‌كی تریش برینداربوو، به‌شدار ره‌مه‌زان، 26 ساڵ، كه شه‌وی هه‌مان رۆژی رووداوه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا، ئامۆزاكه‌ی پێنجشه‌ممه وتی.
به‌گوێره‌ی میدیای زمانحاڵی ده‌وڵه‌تی توركی، ته‌قه‌كه‌ره‌كه جلوبه‌رگی مه‌ده‌نیی له‌به‌ردابوو، دوو ده‌مانچه‌ی پێ‌بوو كاتێك هه‌ڵیكوتایه سه‌ر رێستۆرانته‌كه، كه ده‌كه‌وێته ناحیه‌ی عه‌ینكاوه له هه‌ولێر.
ده‌ستبه‌جێ خاڵی پشكنین له شوێنی رووداوه‌كه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری دانران، به‌ڵام ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه هێشتا ده‌ستگیرنه‌كراون.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌ر ئینته‌رنێتدا رایگه‌یاند: "لایەنە پەیوەندارەکانى هەرێمى کوردستان خەریکى لێکۆڵینە و بەدواداچوونى جددین بۆ دۆزینەوەى ئەنجامدەران و بەسزاگەیاندنى یاساییان."
هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆنه‌گرت.