یه‌كه ئه‌ندازیارییه‌كانی سوپای عێراق چوارشه‌ممه (17 تهمموز) ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نزیكه‌ی 20 گوندی ئازادكراوی خۆرئاوای ئه‌نباریان ده‌ستپێكرد، فه‌رمانده‌یی جه‌زیره و بادییه رایگه‌یاند.
ئه‌م پڕۆژه‌یه پێكدێت له چاككردنه‌وه‌ی پرده‌كان، تۆڕه‌كانی ئاودێری و عه‌موده‌كانی كاره‌با و پاككردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی شه‌ڕی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) وه‌ك ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد و مینی چێنراو.
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی جه‌زیره و بادییه، لیوا قاسم محه‌مه‌دی به دیارونای وت: "هێزه‌كانی عێراق سه‌رپه‌رشتی هه‌وڵه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و جێگیركردنی دۆخی ئه‌منیی ئه‌و گوندانه ده‌كه‌ن كه كه‌وتوونه‌ته هه‌ردوو رۆخی روباری فورات له خۆرهه‌ڵات و باكوری به‌غدادی."
ناوبراو وتی ئامانجی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌كه ئاسانكاریكردنه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان.