حه‌وت چه‌كدار له هێرشێكی ئاسمانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا كوژران كه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراق له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ئه‌نجامدرا، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق دووشه‌ممه (15 ته‌مموز) رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "هێزه ئه‌منییه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌رسیۆنه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منیی به‌رفراوانیان له پارێزگاكه ئه‌نجامدا به یارمه‌تی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی."
وه‌زاره‌ته‌كه راشیگه‌یاند: "تیرۆریستێك كوژرا له هێرشێكی كتوپڕدا بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌كی 'ده‌وڵه‌تی ئیسلامی' (داعش) و حه‌وتی دیكه‌ش له هێرشه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یماناندا كوژران كه وه‌ك به‌شێك له هه‌مان ئۆپه‌راسیۆن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه زه‌مینییه‌كانی عێراق ئه‌نجامدرا."
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، ئۆتۆمبیلێكی ده‌بڵئه‌كسل و چه‌ندین ماتۆڕ و چه‌ند ئامێرێكی په‌یوه‌ندیكردن، كۆمه‌ڵێك چه‌ك، بڕێك پاره به دۆلاری ئه‌مریكی و لیره‌ی سوری له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی دیكه له هێرشه كتوپڕه‌كه‌دا دۆزرانه‌وه.