لانیكه‌م پێنج كه‌س كوژران له دوو هێرشی خۆكوژیدا له نزیك مزگه‌وتێكی شیعه له باشوری خۆرئاوای به‌غدا دووشه‌ممه (15 ته‌مموز)، سه‌رچاوه ئه‌منی و پزیشكییه‌كان رایانگه‌یاند.
دكتۆره‌كان له نه‌خۆشخانه‌ی یه‌رموكی پایته‌خت ژماره‌ی قوربانییه‌كانیان راگه‌یاند به پێنج كوژراو و 14 بریندار.
ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به ئاژانسی فرانس پرێسی وت دوو خۆكوژ خۆیان ته‌قانده‌وه له نزیك مزگه‌وتی ئه‌بو فه‌زڵ عه‌باس له ناوچه‌ی توراس.
هێچ لایه‌نێك ده‌ستبه‌جێ به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كانی له‌ئه‌ستۆنه‌گرت.