حكومه‌تی سوریا یاسایه‌كی دژه‌تیرۆری ساڵی 2012 به خراپی به‌كاردێنێت بۆ سزادانی خێزانی گومانلێكراوان به سڕكردنی سامانه‌كانیان، رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ سێشه‌ممه (16 تهمموز) رایگه‌یاند و ئه‌مه‌ی به "سزادانی به‌كۆمه‌ڵ" ناوهزهندكرد.
به وه‌رگرتن له راپۆرتێكی رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ، ئاژانسی فرانس پرێس ئاماژه‌ی كرد: "به سزادانی خه‌ڵك ته‌نها له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی خێزانییانهوه به كه‌سێكی تۆمه‌تباره‌وه، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رپرسیارێتی تاوانباریی خۆیان، جێبه‌جێكردنی بڕیاری 63 له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ده‌بێته سزادانێكی به‌كۆمه‌ڵ."
به‌گوێره‌ی رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ، بڕیاری 63، كه به‌شێكه له یاسای دژه‌تیرۆریزمی سوریا، رێگه به دیمه‌شق ده‌دات سامانی ئه‌و كه‌سانه سڕبكات كه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت به تاوانی په‌یوه‌ندیدار به تیرۆریزمه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سزاش نه‌درابن.
رێكخراوه‌كه رایگه‌یاند كه بڕیاره‌كه ئێستا به شێوه‌یه‌كی به‌رفراون كاریپێده‌كرێت بۆ كردنه‌ئامانجی ئه‌و خێزانانه‌ی تۆمه‌تبارن، هه‌روه‌ها خزمهكانیشیان له مه‌ترسیدان.
جێگری سه‌رۆكی رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، لاما فاكیح وتی: "سوریا ئێستا بڕیاری 63 به‌كارده‌هێنێت بۆئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بدات به كرده‌وه پێشێلكاری و هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كانی تاڵانكردن و رێگریكردن له خه‌ڵك له ژیانی رۆژانه‌یاندا."
به‌گوێره‌ی رێكخراوكه، یاسای دژه‌تیرۆریزم، كه له ته‌مموزی 2012 ده‌ركرا، ده‌سه‌ڵاتێكی فراوان ده‌دات به حكومه‌ت بۆ نیشانه‌كردنی "تاڕاده‌یه‌ك هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك به تاوانێكی تیرۆریستی".
رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه له رابردوودا یاساكه به‌كارهێنراوه بۆ بهتاوانكردنی پێدانی هاوكاری مرۆیی و تۆماركردنی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و به‌شداربوون له راده‌ربڕینی ئاشتیانه‌دا.