هێرشه ئاسمانییه‌كانی رژێم سێشه‌ممه (16 تهمموز) بوونه‌هۆی كوشتنی نۆ مه‌ده‌نی له باكوری خۆرئاوای ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن له سوریا، كه ئامانجی چه‌ند مانگێكی بۆردومانه‌كانی رژێم و روسیایه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه سێ منداڵ له‌نێو نۆ كوژراوه‌كه‌ی ده‌ره‌وه‌ی مه‌عه‌ره‌ت نوعماندان، شارۆچكه‌یه‌ك كه ده‌كه‌وێته باشوری پارێزگای ئیدلیب.
به‌گوێره‌ی روانگه‌كه، پێده‌چێت رێژه‌ی قوربانییه‌كان به‌رزببێته‌وه به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كانی هه‌ندێكی تر له برینداره‌كانه‌وه.
به‌گوێره‌ی روانگه‌كه، فڕۆكه‌كانی روسیا و رژێمی سوریا هێرشه ئاسمانییه‌كانیان بۆ سه‌ر ئیدلیب له نیسانه‌وه زیادكردووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌هۆی كوشتنی زیاتر له 600 مه‌ده‌نی، له‌كاتێكدا 52 كه‌سی تر له هێرشه‌كانی ئۆپۆزسیۆندا كوژراون.
هێزه‌كانی رژێمیش كه‌وتوونه‌ته شه‌ڕێكه‌وه له‌گه‌ڵ تووندڕه‌وه‌كان و چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه، كه له ژێرده‌سه‌ڵاتی هاوپه‌یمانی تووندڕه‌وی ته‌حریر شامدایه، له‌نێویاندا باكوری پارێزگای حه‌ما.