هه‌واڵه‌كانی عێراق

9 چەکداری داعش کوژران لە هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیماناندا لە نەینەوا

هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نۆ چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان کوشت لە ناوچە بیابانییەکانی باکور و خۆرئاوای نەینەوا لە دوو رۆژی رابردوودا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا دووشەممە (15 تەمموز) رایگەیاند.

فەرماندە لیوا نوعمان زەوبەیعی بە دیارونای وت: "هەوڵە پێکەوەیی و هاوبەشەکانی نێوان هێزە زەمینییەکانی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دوو رۆژی رابردوودا بوونەهۆی ئەنجامدانی چەندین هێرشی ئاسمانی سەرکەوتوو لەلایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە لە سنێیشە و بەعج و حه‌زه‌ر."

ناوبراو وتی چەند حەشارگەیەکی چەکی داعش کرانە ئامانج. وتیشی نۆ چەکدار کوژران و دوو حەشارگەی چەک و تفاق و تەقەمەنیش لە هێرشەکاندا لەناوبران.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500