هه‌واڵه‌كانی عێراق

چەند هێرشکی موشەکی 6 مەدەنی دەکەنە قوربانی لە حەلەبی سوریا

چەند هێرشێکی موشەکیی تووندڕەوەکان یەکشەممە (14 تەمموز) بوونە هۆی کوشتنی شەش مەدەنی و بریندارکردنی هەشتی تر لە شاری حەلەب له‌ باکور، کە لە ژێردەسەڵاتی رژێمدایە، میدیای زمانحاڵی رژێمی سوریا رایگەیاند.

میدیاکە رایگەیاند کە دوو گەڕەک لە هێرشەکەدا کرانە ئامانج، یەکێک لە موشەکەکان بینای شارەوانیی لە شارەکە کردە ئامانج، کە رژێم لە کۆتایی 2016 بە تەواوی کۆنترۆڵیکردەوە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رێژەی قوربانییەکانی پشتڕاستکردەوە، رامی عەبدولڕەحمانی سەرۆکی روانگەکەش وتی ژمارەی قوربانییەکان دەکرێت بەرزببێتەوە چونکە بارودۆخی بەشێک لە بریندارەکان ناجێگیر بوو.

ناوبراو وتی تووندڕەوانی خۆرئاوای حەلەب "لە بەرەبەیانەوە کەوتوونەتە بەئامانجکردنی شارەکە".

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند کە دەستبەجێ دەرنەکەوت کێ ئەو موشەکانەی هاویشتووە کە حەلەبیان کردە ئامانج.

چەکدارانی تەحریر شام لە پارێزگای ئیدلیبی دراوسێ و ناوچەکانی دەوروبەری، له‌نێویاندا ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی خۆرئاوای حەلەب، جێگیرکراون.

گروپی بچوکتری تووندڕەو و ئیسلامیی تریش لەو ناوچانە هەن.

فڕۆکەکانی روسیا و رژێم لە کۆتاییەکانی نیسانەوە هێرشە ئاسمانییەکانیان بۆ سەر ئیدلیب زیادکردووە و بووبەتە هۆی کوشتنی نزیکەی 600 مەدەنی.

تەحریر شام و چەکدارەکانی وەڵامیاندایه‌وه‌ بە هێرشكردن بۆ سەر سەربازانی سوری لە ناوچەکە، له‌نێویاندا به‌شه‌ ناوچه‌یه‌كی باکوری پارێزگای حەما کە ئەمیش دراوسێی حەلەبە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500