هه‌واڵه‌كانی عێراق

سوریا بۆرییەکی گواستنەوەی نەوت چاکدەکاتەوە دوای هێرشێکی وێرانکەر

رژیمی سوریا رایگەیاند کێڵگەیەکی گاز کەوتۆتەوە كار دووشەممە (15 تەمموز) دوای چاککردنه‌وه‌ی بۆرییەکی سەرەکی كه‌ بەهۆی هێرشێکی تێكده‌رانه‌وه‌ لەم کۆتایی هەفتەیەدا لەکارکەوت، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

وەزارەتی نەوت و سەرچاوە سروشتییەکان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "کێڵگەی گازی ئێبلا بەتەواوی کەوتۆتەوە كار" بەرەبەیانیی دووشەممە دوای چاککردنه‌وه‌ی بۆرییە زیانبه‌ركه‌وتووه‌كه‌.

بۆرییەکەی (بیابانی) بادییە، کە "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ی لێیە، گاز لە کێڵگەی گازی شایری ژێردەسەڵاتی رژێم لە حومس، کە گەورەترین کێڵگەی گازە لە وڵاتەکەدا، دەگوازێتەوە بۆ کێڵگەی ئێبلا.

بەگوێرەی وەزارەتەکە، بۆرییەکەی بادییە 2.5 ملیۆن مەتر دووجا گاز لە رۆژێکدا دەگەیەنێت بە کێڵگەی ئێبلا.

روانگەی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگەیاند تەقینەوەی بۆمبێک بۆرییەکەی کردبووە ئامانج.

هیچ لایەنێک دەستبەجێ بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی تەقینەوەکەی لەئەستۆنەگرت.

ناوچەی بادییە گۆڕه‌پانی چەندین شەڕوپێکدادانی نێوان هێزەکانی رژێم و داعشە، کە هێشتا توانای هێرشکردنی هەیە سەرباری ئەوەی تەواوی ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی لە سوریا لەدەستداوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500