سه‌رۆكی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نتۆنیۆ گوێتێرێس پێنجشه‌ممه (11 ته‌مموز) به تووندی ئیدانه‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كانی باكوری خۆرئاوای سوریای كرد دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند راپۆرتێك ده‌رباره‌ی چوار ناوه‌ندی ته‌ندروستی كه له رۆژێكدا كرانه ئامانجی بۆردومانه‌كان، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
یه‌كێتی چاودێرانی پزیشكی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ك، كه گروپێكی پزیشكانی سوریایه، رایگه‌یاند كه ناوه‌ندێكی ئه‌مبوڵانس و كلینیكێك و دوو نه‌خۆشخانه، كه یه‌كێكیان ده‌كه‌وێته مه‌عه‌ره‌ت نو‌عمان و یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌كانی ناوچه‌كه، چوارشه‌ممه هێرشیان كرایه‌سه‌ر.
گوتێرێس له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن وته‌بێژه‌كه‌یه‌وه بڵاوكرایه‌وه، رایگه‌یاند: "مه‌ده‌نی و ژێرخانه مه‌ده‌نییه‌كان، له‌نێویاندا ناوه‌نده پزیشكییه‌كان، ده‌بێت بپارێزرێن."
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ماهه‌نگی كاركردنی نه‌خۆشخانه‌كانی له مه‌عه‌ره‌ت نو‌عمان له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه به‌شكردووه كه له ناكۆكیدان.
گوێتێرێس وتی: "ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه له ناكۆكیدان ده‌بێت ره‌چاوی به‌رپرسیارێتیه‌كانیان بكه‌ن به‌گوێره‌ی یاسا مرۆییه نێوده‌ڵه‌تییه‌كان." وتیشی ده‌بێت بكه‌رانی هێرشه‌كان لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
به پشتیوانیی روسیا، هێزه سورییه‌كان له كۆتاییه‌كانی نیسانه‌وه بۆردومانه‌كانیان زیادكردووه بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ئیدلیب، كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی ته‌حریر شامه‌وه كۆنترۆڵكراوه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشدارییداوه كه هێرشێكی سه‌رانسه‌ری بۆ وه‌ده‌رنانی هاوپه‌یمانییه‌كه ده‌كرێت ببێته هۆی خوێنڕێژی له ناوچه‌كه، كه نزیكه‌ی 3 ملیۆن كه‌س لێی ده‌ژین.
له كۆتاییه‌كانی نیسانه‌وه زیاتر له 23 نه‌خۆشخانه به موشه‌ك كراونه‌ته ئامانج.