ده‌یان خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه گونده‌كانیان له خۆرئاوای ئه‌نبار دوای ئه‌وه‌ی ماڵه‌كانیان، كه له‌ژێر حوكمی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)دا وێرانكرابوون، چاكرانهوه، حكومه‌تی ناوخۆی ئه‌نبار پێنجشه‌ممه (11 تهمموز) رایگه‌یاند.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار، ئه‌حمه‌د حامید شه‌رقی وتی: "هێزه ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌تی ناوخۆی ئه‌نبار و وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران، نزیكه‌ی 150 خێزانیان له كه‌مپی ئاواره‌كانه‌وه گواسته‌وه بۆ ماڵه‌كانیان."
ناوبراو به دیارونای وت خێزانه‌كان گه‌ڕانه‌وه چوار گوند له به‌غدادی و عهلوس و هیت، كه له ته‌قه‌مه‌نی و پاشماوه‌كانی شه‌ڕ پاكراونهتهوه.
وتی كه خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاو و كاره‌با و تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندیكردنیش له‌و ناوچانه‌وه دابینكراونهتهوه.
وتیشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رۆڵێكی "گرنگی گێڕا له پشتگیریكردنی به‌رنامه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه".