شه‌ڕوپێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی رژێمی سوریا و چه‌كداره تووندڕه‌وه‌كان و گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆن روویدا پێنجشه‌ممه (11 تهمموز) له باكوری خۆرئاوای سوریا دوای پێشڕه‌وییه‌كی ته‌حریر شام و بووه‌هۆی كوشتنی 71 چه‌كدار له شه‌وێكدا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
فڕۆكه‌كانی روسیا و رژێم له كۆتاییه‌كانی نیسانه‌وه بۆردومانه خوێناویهكانیان بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ئیدلیب زیادكردووه، كه به‌شێكی زۆری له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی ته‌حریر شامه‌وه كۆنترۆڵكراوه.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایه‌گه‌یاند كه دره‌نگانێكی چوارشه‌ممه، ته‌حریر شام و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی كۆنترۆڵی گوند و گردی حهمامیاتیان كرد، له شه‌ڕوپێكدادانێكدا كه تێیدا 41 چه‌كداری رژێم و 30 چه‌كداری هاوپه‌یمانێتیه‌كه كوژران.
سه‌رۆكی روانگه‌كه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ره‌به‌یانی پێنجشه‌ممه وتی: "شه‌ڕه‌كه هێشتا به‌رده‌وامه چونكه فڕۆكه و تۆپخانه‌كانی رژێم ناوچه‌كه بۆردومانده‌كه‌ن."
وته‌بێژی به‌ره‌ی ئازادی نیشتمانی، كه له لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن پێكهاتووه و هاوپه‌یمانی ته‌حریر شامه، ناجی مسته‌فا وتی: "گرده‌كه زۆر ستراتیژییه چونكه ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر... ئه‌و رێگایهنهدا ده‌چنه‌وه سه‌ر شوێنه‌كانی هێزه‌كانی دوژمن."
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه هێرشه ئاسمانییه‌كانی روسیا مهدهنییهكیان كوشت له شارۆچكه‌ی لهتامنه و تۆپبارانی ئۆپۆزسیۆنیش بووه‌هۆی كوشتنی ژنێك له ناوچه‌ی كهرنازی ژێرده‌سه‌ڵاتی رژێم.