ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو كه له نزیك خاڵێكی پشكنینی ژێرده‌سه‌ڵاتی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی پاڵپشتیكراو له‌لایه‌ن توركیاوه له عه‌فرینی باكوری سوریا ته‌قییه‌وه پێنجشه‌ممه (11 ته‌مموز) بووه‌هۆی كوشتنی 13 كه‌س، له‌نێویاندا هه‌شت مه‌ده‌نی، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: "ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو له‌نزیك خاڵێكی پشكنینی ده‌روازه‌ی شاره‌كه ته‌قییه‌وه كه ئۆتۆمبێله‌كان لێی كۆده‌بنه‌وه بۆئه‌وه‌ی بپشكێندرێن."
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه له‌نێو كوژراوه‌كاندا چوار چه‌كدار هه‌ن، له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه ناسنامه‌ی نادیاره.
سه‌رۆكی روانگه‌كه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان وتی: "له‌نێو قوربانییه‌كاندا، لانیكه‌م شه‌ش كه‌سیان خه‌ڵكی خۆرهه‌ڵاتی غوته‌ن،" كه ناوچه‌یه‌كی پێشووتری ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆنه له ده‌ره‌وه‌ی دیمه‌شق و ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن رژێمه‌وه كۆنترۆڵكرایه‌وه.
هیچ لایه‌نێك ده‌ستبه‌جێ به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆنه‌گرت.