حكومه‌تێكی نوێ له هه‌رێمی كوردستانی عێراق پێكهێنرا چوارشه‌ممه (10 تهمموز)، به‌ڵام پۆستێكی گرنگی وه‌ك وه‌زیری نه‌وت به دیارینه‌كراوی مایه‌وه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
چوارشه‌ممه، 88 ئه‌ندامی په‌رله‌مان له 111 ئه‌ندام، متمانه‌یان به‌خشی به 21 وه‌زیری نوێ.
له‌نێو ئه‌و وه‌زیرانه‌دا، پارتی دیموكراتی كوردستان، كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی نوێی حكومه‌ته‌وه، مه‌سرور بارزانی، رابه‌رایه‌تی ده‌كرێت، نۆ پۆستی وه‌زاریی وه‌رگرت.
ركابه‌ره سهرهكهییهكهی، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، شه‌ش پۆستی وه‌زاریی وه‌رگرت.
قوباد تاڵه‌بانی، كه كوڕی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی، جه‌لال تاڵه‌بانییه، له پۆسته‌كه‌ی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌مێنێته‌وه.
چوار له وه‌زیره نوێكانیش له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانن و وه‌زیرێكیش سه‌ر به حیزبی سۆشیالیستی كوردستانه.
به‌گوێره‌ی سیستمی كۆتای تائیفی، وه‌زاره‌تێك ده‌به‌خشرێت به كه‌مینه‌ی مه‌سیحییه‌كانی هه‌رێمه‌كه.
به‌ڵام وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، كه سێكته‌ری نه‌وت یه‌كێكه له گرنگرترین و پڕقازانجترین به‌شه‌كانی، به‌بێ وه‌زیر مایه‌وه، ئه‌مه‌ش مه‌سرور بارزانی ده‌كات به وه‌زیری كاربه‌ڕێكه‌ر.