هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌یان مینی چێنراو و ته‌قه‌مه‌نیی ده‌ستكردیان دۆزییه‌وه له خۆرئاوای ره‌مادی به‌گوێره‌ی هه‌واڵگریی پێشوه‌خته‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كه، فه‌رمانده‌یی پۆلیسی ئه‌نبار چوارشه‌ممه (10 تهمموز) رایگه‌یاند.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی ئه‌نبار، لیوا هادی كه‌سار رزهیج به دیارونای وت دانیشتوانی نازوم ته‌قسیم، له خۆرئاوای ره‌مادی، رێنیشانده‌ری هێزه ئه‌منییه‌كانیان كرد بۆ شوێنی ئه‌و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ی كه هی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ن.
ناوبراو وتی هێزه‌كان "83 ته‌قه‌مه‌نیی ده‌ستكرد، 65 دژه‌زرێپۆش، مینی دژه‌تانك و چه‌ندین ئاڕ پی جی و چه‌ك و تفاقیان دۆزییه‌وه."
وتیشی: "چوار گومان‌لێكراو له هه‌مان ئۆپه‌راسیۆندا ده‌ستگیركران، ته‌قه‌مه‌نییه‌كانیش گوێزراونه‌وه بۆ شوێنێكی ئه‌مین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناوببرێن."