http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/newsbriefs/2019/07/08/newsbrief-02?di_exp_001=true&locale_switch_001=true

×
×

4 گومانلێكراوی تیرۆریزم ده‌ستگیركران له‌ موسڵ

هێزه‌كانی عێراق چوار چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان ده‌ستگیركرد له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی پێشگیریكردندا له‌ خۆرهه‌ڵاتی موسڵ، پۆلیسی نه‌ینه‌وا هه‌ینی (5 ته‌مموز) رایگه‌یاند.

به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی نه‌ینه‌وا، عه‌مید حه‌مه‌د نامیس جبوری له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: "هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی فه‌وجی 12ی پۆلیس له‌ فه‌رمانده‌یی پۆلیسی نه‌ینه‌وا، چوار چه‌كداری داعشیان ده‌ستگیركرد، یه‌كێكیان له‌ به‌ناو 'دیوانی ئه‌منی'ی داعشدا كاریكردووه‌."

ناوبراو وتی: "سێ ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی تر وه‌ك چه‌كدار له‌ به‌ناو 'دیوانی سه‌ربازان'دا كاریانكردووه‌ له‌كاتی كۆنترۆڵكردنی موسڵدا له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌."

له‌ڕێگای تویته‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ لەڕێگەی فەیسبووکەوە پەیوەندی بکە
ئەم بابەتەت بەدڵە؟
0
0

0 كۆمێنت

رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین Captcha