ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سڕینه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی شه‌ڕی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له خۆرئاوای موسڵ به‌ره‌وپێشچوونێكی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیووه، قائیمقامی موسڵ زوهەیر ئەعرەجی دووشه‌ممه (ته‌مموز) وتی.
ئه‌عره‌جی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، له دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له ناوه‌ندی موسڵ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، وتی: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سڕینه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی شه‌ڕ له خۆرئاوای موسڵ له سه‌دا 80ی ته‌واوبووه."
ناوبراو وتی كه تیمه‌كانی كارمه‌ندانی شارستانی، یه‌كه ئه‌ندازیارییه‌كان، قائیمقامیه‌تی موسڵ، به‌ڕێوبه‌رێتی ته‌ندورستیی موسڵ و رێكخراوه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌شدارن له هه‌وڵه ئه‌منی و ئه‌ندازیارییه‌كاندا بۆ لابردنی مینه چێنراوه‌كان.
ئه‌عره‌جی وتی: "ئه‌و ناوچانه‌ی كه ماون ئه‌و زه‌وییه كشتوكاڵیانه‌ن كه هێله‌گی بۆمبڕێژكراو و بۆمبی نه‌ته‌قاوه‌یان له‌نێودایه، ئه‌مه‌ش ئیشه‌كه‌ی ئێمه هێواشده‌كاته‌وه." وتیشی زۆربه‌ی پاشماوه‌كانی شه‌ڕ له‌و ناوچانه خراونه‌ته ژێر داروپه‌ردووه‌كان."