هه‌واڵه‌كانی عێراق

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چەکدارانی داعش دەکاتە ئامانج لە باشوری موسڵ

چوار چەکداری رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کوژران لەنێو تونێلێکدا له‌ باشوری موسڵ لە هێرشێکی ئاسمانیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دووشەممە (1 تەمموز) رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ بە دیارونای وت: "زانیاری وردی هەواڵگری یارمەتیی داین لە دیاریکردنی شوێنی تونێلەکە نزیك گوندی عەین جەحش، له‌ باشوری موسڵ، کە چەکدارانی داعش لەوێ پلانیان هەبوو چەند کردەیەکی تیرۆریستی ئەنجامبدەن."

وتی: "هەماهەنگیمان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد بۆ تێکشکاندنی تونێلەکە."

وتیشی: "فڕۆکەیەکی جەنگیی هاوپەیمانان هێرشە وردەکەی ئەنجامدا، تونێلەکەی بەتەواوی رووخاند و چوار چەکداری له‌ناو کوشت،" ئاماژەیکرد بەوەش كه‌ هێرشەکە بەشێکە لەو پاڵپشتییەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ده‌یبه‌خشێته‌ سوپای عێراق.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500