كۆمپانیایه‌كی نه‌وت به ناوی تێكنیپ ئێف ئێم سی (TechnipFMC) ده‌بێت زیاتر له 300 ملیۆن دۆلار بدات بۆ لابردنی تۆمه‌ته‌كانی سه‌ر كۆمپانیاكه به به‌رتیلدان به به‌رپرسانی عێراقی و به‌رازیلی بۆ بردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی بازرگانی، ئاژانسی فرانس پرێس سێشه‌ممه (25 حوزه‌یران) رایگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا، راوێژكارێكی پێشووتریش له تێكنیپ تۆمه‌تباره به هه‌بوونی پلانێكی نهێنی بۆ پێشێلكردنی یاسایه‌كی ئه‌مریكی بۆ كرده‌ی گه‌نده‌ڵیی بیانی.
داواكارێكی گشتیی باڵا له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی نیویۆرك، ریچارد دۆنههیو، وتی ده‌رئه‌نجامه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ئه‌مریكا به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كه‌س و كۆمپانیانه ده‌كات "كه هه‌وڵده‌ده‌ن [گرێبه‌ستی] بازرگانی ببه‌نه‌وه له رێگه‌ی به‌رتیلدانه‌وه به به‌رپرسه بیانییه‌كان."
له دانیشتنه‌كه‌دا، لقی كۆمپانیاكه له له‌نده‌ن بهڵێنیدا پابه‌ندبێت به "كۆنترۆڵه نێوخۆییه چڕه‌كانه‌وه" و هاوكاری بكات له‌گه‌ڵ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌رده‌وام.
وه‌زاره‌تی داد رایگه‌یاند كه له ته‌واوی پاره‌ی سزادانه‌كه، تێكنیپ 214 ملیۆن دۆلار ده‌دات به به‌رپرسانی به‌رازیل، كه هاوته‌ریب كه‌یسێكیان دژی كۆمپانیاكه كرده‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاند كه هه‌روه‌ها تێكنیپ ئێف ئێم سی كۆمپانیایه‌كی نێوه‌ندگیریی مۆناكۆی به‌كارهێناوه بۆ ناردنی به‌رتیله‌كه بۆ لانیكه‌م حه‌وت به‌رپرسی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و دوو كۆمپانیا له نێوان 2008 و 2013.
كۆی گشتی 43 وڵات یاسایان هه‌یه كه پێدانی به‌رتیل به به‌رپرسانی بیانی بۆ بردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته بازرگانییه‌كان وه‌ك تاوان له‌قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌مریكا زۆر له‌مێژه چالاكترینی وڵاتان بووه له سزادانی گه‌نده‌ڵیی نێوده‌وڵه‌تیدا.