به‌رپرسی كاروباری مرۆیی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سێشه‌ممه (25 حوزه‌یران) وتی داوای روونكردنه‌وه‌ی له روسیا كردووه ده‌رباره‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و داتایانه‌ی ده‌رباره‌ی نه‌خۆشخانه و نۆرینگه‌كانی سوریا له‌به‌رده‌ستدان دوای زنجیره‌یه‌ك هێرش بۆ سه‌ر ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
مارك لۆوكۆك، جێگری سه‌رۆكی گشتی بۆ كاروباری مرۆیی، به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی وت "دڵنیانییه" ئاخۆ ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ی ورده‌كاریی ناونیشانی جێگاكانیان ده‌ده‌ن به‌و سیستمی كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ی ناكۆكییه‌كان كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه دامه‌زراوه، ده‌توانرێت بپارێزرێن.
به‌گوێره‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، زیاتر له 23 نه‌خۆشخانه كراونه‌ته ئامانجی هێرشه‌كان له‌وكاته‌وه‌ی هێزه‌كانی رژێمی سوریای پشتیوانیكراو له‌لایه‌ن روسیاوه هێرشێكیان له كۆتاییه‌كانی نیسان ده‌ستپێكرد بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ئیدلیب، كه زۆربه‌ی زۆری له‌لایه‌ن ته‌حریر شامه‌وه كۆنترۆڵكراوه.
له 20 حوزه‌یران، ئۆتۆمبیلێكی فریاگوزاری كرایه ئامانج كه ژنێكی برینداری ده‌گواسته‌وه، ئه‌وه‌ش بووه هۆی كوشتنی ژنه‌كه و سێ كارمه‌ندی ته‌ندروستی.
لۆوكۆك وتی: "نامه‌م بۆ فیدراسیۆنی روسیا نوسیوه و داوای زانیاریم لێكردوون ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن زانیارییه‌كانی میكانیزمی كه‌مكردنه‌وه‌ی تووندوتیژی به‌كارهێنراون."
روسیا، كه پشتیوانیی رژێمی سوریا ده‌كات له هێرشه‌كه‌یدا بۆ سه‌ر باكوری خۆرئاوا، به‌ته‌واوی هه‌ڵمه‌تی بۆردومانه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه كه چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كی له ناوچه‌ی ئیدلیب كردۆته‌ئامانج.
مۆسكۆ درێژه به ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی ده‌دات كه ئامانجی كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی "تیرۆریسته‌كانه" له‌و هه‌رێمه‌ی رێكه‌وتننامه‌یه‌كی هێوركردنه‌وه ده‌یگرێته‌وه، كه ساڵی رابردوو له نێوان روسیا و ئێران و توركیادا واژۆكرا.