پۆلیسی عێراق ئه‌م هه‌فته‌یه شه‌ش چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ی ده‌ستگیركرد له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی موسڵ، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌رسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا سێشه‌ممه (25 حوزه‌یران) رایگه‌یاند.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی نه‌ینه‌وا، عه‌مید حه‌مه‌د نامیس جبوری به دیارونای وت به‌ندكراوه‌كان، كه ناسنامه‌ی ساخته‌یان به‌كارهێناوه، له چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكدا ده‌ستگیركران كه له دوو رۆژی رابردوودا به‌گوێره‌ی زانیاریی پێشوه‌خته‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كه، ئه‌نجامدران.
جبوری وتی: "دووانیان به‌شداربوون له ئه‌نجامدانی چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستیی گه‌وره و تاوانی قێزه‌وندا، له‌نێویاندا ده‌ستبڕین و سه‌ربڕینی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، له‌كاتی كاركردنیاندا بۆ حیسبه‌ی داعش (پۆلیسی ئایینی) و نوسینگه‌كانی قه‌زا (دادوه‌ری)."
وتیشی، ئه‌و چه‌كدارانه، كه له‌گه‌ڵ لێشاوی ئاواره‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه موسڵ، شوێنی نیشته‌جێبوونیان گۆڕیبوو، هه‌روه‌ها ناسنامه‌ی ساخته‌شیان به‌كارده‌هێنا.