سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح بانگێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی بۆ پاپا فرانسیس نارد به مه‌به‌ستی سه‌ردانكردنی عێراق دوای ئه‌وه‌ی پاپا فرانسیس وتی ده‌وێت سه‌ردانی وڵاته موسوڵمانه‌كان بكات سه‌رباری بارودۆخی ئه‌منییان، ئاژانسی فرانس پرێس هه‌یه‌نی (21 حوزه‌یران) رایگه‌یاند.
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، پاپا فرانس وتی كه "ده‌مه‌وێت ساڵی داهاتوو" سه‌ردانی عێراق "بكه‌م"، كه مه‌یدانی شه‌ڕ بووه بۆ چه‌ندین هێزی ركابه‌ر، له‌نێویشیاندا "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) و گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران.
به‌رهه‌م ساڵح له نامه‌كه‌یدا نوسی: "هاتنی به‌ڕێزتان ده‌بێته ده‌رفه‌تێك بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی عێراق و جیهان كه ئه‌م خاكه یه‌كه‌مین یاساكان و كشتوكاڵی ئاودێری و گیانی هاوكاری له‌نێو خه‌ڵكدا به مرۆڤایه‌تی به‌خشیوه،" كه سه‌ر به ئایینی جیاوازن.
ناوبراو وتی كه هیواداره سه‌ردانه‌كه "ببێته خاڵێكی وه‌رچه‌رخان له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا و عێراق جارێكی تر بتوانێت خاكێكی ئارام بێت كه باوه‌ڕادارانی هه‌موو ئایین و بیروڕاكان جارێكی دی پێكه‌وه به خۆشگوزه‌رانی بژین وه‌ك سه‌دان ساڵ پێش ئێستا".
پاپا فرانسیس پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان مه‌سیحییه‌ت و ئسیلامی كردووه به به‌ردی بناغه‌ی پاپایهتییهكهی.
ناوبراو ئه‌مساڵ سه‌ردانی مه‌غریب و ئهبوزهبیشی كرد له ئیمارات.
پاپا فرانسیس پێشتر له ساڵانی رابردوودا سه‌ردانی چه‌ندین وڵاتی موسوڵمانی كردووه، له‌وانه توركیا له 2014، ئازربایجان له 2016 و میسر له 2017.