سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ده‌ستگیركرا له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منیدا له شاری موسڵ، پۆلیسی عێراق له پارێزگای نه‌ینه‌وا هه‌ینی (21 حوزه‌یران) رایگه‌یاند.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی نه‌ینه‌وا، عه‌مید حه‌مه‌د نامیس جبوری به دیارونای وت: "یه‌كه‌یه‌كی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌كان له فه‌رمانده‌یی پۆلیسی نه‌ینه‌وا عه‌بدوڵا ئه‌میریان ده‌ستگیركرد -- كه به ئه‌بو ته‌یف ناسراوه -- كه چه‌ندین پێگه‌ی له‌ناو داعشدا هه‌بووه له‌كاتی داگیركردنی موسڵدا له‌نێوان 2014 بۆ 2016."
ناوبراو وتی: "تیرۆریسته‌كه، كه داواكراو بوو به تۆمه‌تی تێوه‌گلانی له چه‌ندین تاوانی ترسناكه‌وه، ده‌ستگیركرا به‌گوێره‌ی چه‌ند زانیارییه‌كی هه‌واڵگری كه پێشتر هاتبووه ناو شاره‌كه‌وه به به‌كارهێنانی ناسنامه‌ی ساخته و له ماڵێكدا له باشوری موسڵ نیشته‌جێ بووبوو."
جبوری وتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدرا، سوپاس بۆ هاوكاری و كۆمه‌كی دانیشتوانی ناوچه‌كه.