ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له مزگه‌وتێك له خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا هه‌ینی (21 حوزه‌یران) دوو مه‌ده‌نی كوشت و نۆ كه‌سی دیكه‌ی بریندار كرد، دوو ئه‌فسه‌ری پۆلیسی عێراق به ئاژانسی فرانس پرێسیان وت.
ته‌قینه‌وه‌كه مزگه‌وتی ئیمام مه‌هدی مونته‌زری له به‌له‌دیات كرده ئامانج، كه ده‌كه‌وێته نزیك گه‌ڕه‌كی جه‌نجاڵی سه‌در سیتی.
ئه‌فسه‌رێكیان به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند: "لانیكه‌م هێرشكه‌رێك كه هێله‌گی بۆمبڕێژكراوی له‌به‌ردابوو هه‌وڵیدا بچێته بینایه‌كه‌وه به‌ڵام له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانه‌وه رێگریی لێكرا و له ده‌ره‌وه خۆی ته‌قانده‌وه."
سه‌رچاوه‌كه وتی: "دوو مه‌ده‌نی كوژران و نۆ كه‌سیش برینداربوون."
ئه‌فسه‌ری دووه‌م زانیارییه‌كان و ئاماری قوربانییه‌كانی پشتڕاستكرده‌وه.
فۆتۆگرافه‌رێكی ئاژانسی فرانس پرێس له مزگه‌وته‌كه وتی له شوێنی رووداوه‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كان به‌خێرایی پشتێنه‌ی ئه‌منییان به‌ده‌وری مزگه‌وته‌كه‌دا دانا.
هیچ لایه‌نێك ده‌ستبه‌جێ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆنه‌گرت.