په‌نابه‌رێكی سوری له ئه‌مریكا ده‌ستگیركرا چوارشه‌ممه (19 حوزه‌یران) به تۆمه‌تی پلاندانان بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێك بۆسه‌ر كڵێسایه‌كی پێنسیلڤانیا به ناوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
مسته‌فا موسعه‌ب ئه‌لعومه‌ر، 21، كه وه‌ك په‌نابه‌رێك له سوریاوه له ئابی 2016 چۆته وڵاته‌كه، به مه‌به‌ستی كردنه ئامانجی كڵێسایه‌ك له گه‌ڕه‌كی نۆرس ساید له پیستبێرگ، یاریده‌ده‌ری داواكاری گشتی ئه‌مریكا، جۆن دێمێرس و دادوه‌ری باڵای پیتسبێرگ، سكۆت برادی، له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتیان.
له یه‌كه‌ی دژه‌تیرۆریزمی ئێف بی ئای، مایكڵ مێكگاریتی وتی: "دۆسیه‌كانی دادگا ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه مسته‌فا عومه‌ر پلانی هێرشكردنه سه‌ر كڵێسایه‌كی به ناوی داعشه‌وه داناوه، كه ئه‌گه‌ری هه‌بوو چه‌ندین كه‌سی بكوشتایه یان برینداربكردایه."
ناوبراو وتی: "ئێف بی ئای هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر كڵێسا و شوێنه ئایینییه‌كانی تر زۆر به جددی وه‌رده‌گرێت و هه‌موو سه‌رچاوه‌كانمان به‌كارده‌هێنین بۆ رێگریكردن له هه‌ر هێرشێكی تیرۆریستی بۆسه‌ریان."
تۆمه‌تباره‌كه به شێوه‌یه‌كی گومان‌لێكراو چه‌ندین زانیاری و راپۆرتی ده‌رباره‌ی دروستكردن و به‌كارهێنانی ته‌قه‌منی داوه به پیاوێك كه ئه‌و باوه‌ڕی وابووه لایه‌نگرێكی گروپی داعش بێت، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وتووه كه كارمه‌ندێكی ئێف بی ئای بووه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كه، جگه له په‌یوه‌ندیكردن به پیاوه‌كه‌وه له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه و ده‌ربڕینی پشتیوانیی خۆی بۆ داعش، ئه‌لعومه‌ر چوار جار له نیسانه‌وه چاوی به‌و كه‌سه كه‌وتووه.
ناوبراو گومانلێكراوه به نوسینی پلانێكی ده خاڵی ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن خۆی ویستوێتی چه‌ندین جۆر ته‌قه‌مه‌نی به كۆڵه‌پشت بهێنێت، هه‌روه‌ها شوێنه‌كانی چوونه‌ناو كڵێساكه‌ی له سه‌ر چه‌ند نه‌خشه‌یه‌ك دیاریكردووه.
به‌یاننامه‌كه رایگه‌یاند كه ئه‌لعومه‌ر پلانی دانابوو چوارشه‌ممه چاویبكه‌وێت به كارمه‌نده‌كه، كه وایده‌زانی هاوكارێتی، بۆ دواهه‌مین جار پێش ئه‌و هێرشه كه پلانی بۆ دانابوو له ته‌موزدا ئه‌نجامیبدات.
ناوبراو تۆمه‌تباركرا به یه‌ك تاوانی هه‌وڵدان بۆ پێدانی كه‌ره‌سته‌ی پشتگیری به گروپێكی تیرۆریستیی بیانی و دوو تاوانی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری په‌یوه‌ندیدار به ته‌قه‌مه‌نی یان چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ.