به‌رژوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق لانیكه‌م پێنج جار كراونه‌ته ئامانج له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا، له میانه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی تووندی نێوان واشنتۆن و تاران‌دا، به‌رپرسان چوارشه‌ممه (19 حوزه‌یران) رایانگه‌یاند.
هێرشه‌كان دوای زنجیره‌ك ئۆپه‌راسیۆن هاتن له‌دژی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره زۆر هه‌ستیاره‌كانی كه‌نداو، كه ئه‌مه‌ریكا تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كانی خسته‌سه‌ر ئێران، ئه‌مه‌ش ترسی روودانی جه‌نگێكی هه‌رێمیی زیادكرد، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
فه‌رمانده‌یی سوپای عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه "موشه‌كێكی كاتیوشا كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی عێراقی له ناوچه‌ی بورجه‌سییه‌ی نزیك به‌سره‌ی كرده ئامانج و به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان بووه هۆی برینداركردنی سێ كه‌س".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وت، عاسم جیهاد به ئاژانسی فرانس پرێسی وت ئه‌و كه‌سانه‌ی برینداربوون عێراقین.
بورجه‌سییه ناوچه‌یه‌كی نیشته‌نییه له نزیك شاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی باشوری عێراق، كه ناوچه‌یه‌كی گرنگی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته و چه‌ندین كۆمپانیای عێراقی و بیانی لێن، له‌نێویاندا كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كه‌ی ئه‌مریكا، ئێكسۆن مۆبیل.
كۆمپانیاكه 83 كارمانده بیانییه‌كه‌ی له كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتی ئه‌و ناوچه‌یه له ناوه‌ڕاستی ئایاردا كشانده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی واشنتۆن كارمه‌نده ناپێویسته‌كانی له باڵیۆزخانه‌كه‌ی له به‌غدا كێشایه‌وه و هۆكاره‌كه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران.
ستافی ئێكسۆن مۆبیل، له‌و كاته‌وه گه‌ڕابوونه‌وه.
چه‌ند كاتژمێرێك پێش رووداوه‌كه‌ی بورجه‌سییه، سوپای عێراق رایگه‌یاند كه موشه‌كێك له بنكه‌یه‌كی فارمه‌نده‌یی ناوچه‌یی دا له باكوری شاری موسڵ، ئه‌و شوێنه‌ی كه پێده‌چێت سه‌ربازانی ئه‌مریكا لێی نیشته‌جێبن.
ئێواره‌ی دووشه‌ممه‌ش، سێ موشه‌كی كاتیوشا بنكه‌ی سه‌ربازیی تاجییان كرده ئامانج، كه سه‌ربازانی عێراقی و بیانیش، له نێویاندا ئه‌مریكییه‌كان، لێیده‌مێننه‌وه.
هیچ گروپێك ئه‌نجدامدانی هێرشه‌كانی له‌ئه‌ستۆنه‌گرتووه، به‌ڵام شاره‌زایان ده‌ڵێن پێده‌چێت موشه‌كه‌كان له ناوچه‌كانی باكوری به‌غداوه، كه زۆرینه‌ی شیعه‌ن، هاوێژرابن. پێده‌چێت گروپه شیعه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران تێوه‌گلابن.
به‌رپرسێكی عێراقی، كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت، وتی موشه‌كێكیش دووشه‌ممه ئاراسته‌ی بنكه‌یه‌كی ئاسمانی كرا له به‌غدا.
هه‌مان سه‌رچاوه وتی ئێواره‌ی هه‌ینی، "سێ هاوه‌ن بنكه‌ی ئاسمانیی به‌له‌دیان (له باكوری به‌غدا) كرده ئامانج و بوونه هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه".
سێشه‌ممه، سه‌ره‌كوه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌هدی وتی كه "فه‌رمانیداوه به هه‌موو هێزه‌كان هه‌موو رێوشوێنێكی پێویست بگرنه‌به‌ر" بۆ رێگریكردن له هێرشی تری موشه‌كی.
ناوبراو وتی: "ئه‌م كرده‌وانه دۆخی سیاسی ده‌شێوێنن و وێنه‌یه‌كی ناڕێكی بارودۆخی ئه‌منی پیشانده‌ده‌ن."