وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچه‌به‌ران چوارشه‌ممه (19 حوزه‌یران) رایگه‌یاند كه 350 خێزانی مه‌سیحی گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانی خۆیان له ته‌لكه‌یفی پارێزگای نه‌ینه‌وا.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا و رێكخراوه ناوخۆییه‌كان، 350 خێزانی مه‌سیحی كه بۆ ماوی چه‌ند ساڵێك ئاواره‌بووبوون به هۆی 'ده‌وڵه‌تی ئیسلامی' (داعش)ه‌وه گه‌ڕێندرانه‌وه ته‌لئه‌سقه‌ف له ته‌لكه‌یف و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری له دۆڵی نه‌ینه‌وا."
وه‌زاره‌ته‌كه راشیگه‌یاند كه هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌واوی خێزانه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئه‌منییه په‌یوه‌ندیداره‌كان "بۆئه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ربكرێت".