ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سێشه‌ممه (18 حوزه‌یران) دانیشتنێكی كراوه ئه‌نجامده‌دات بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی سوریا، كه له‌وێ شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان هێزه لایه‌نگره‌كانی حكومه‌ت و تووندڕه‌وه‌كاندا له‌ئارادایه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
دیپلۆماتكارێك وتی دانیشتنی له‌و شێوه‌یه له به‌رنامه‌ی كاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا نه‌بووه بۆ ئه‌م رۆژه به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌لجیكا و ئه‌ڵمانیا و كوه‌یته‌وه داواكراوه، سێ ئه‌ندامی ناهه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نكه كه چاودێری چالاكییه مرۆییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن له سوریا.
دیپلوماتكارێكی تر وتی ئه‌مریكا داوای كردووه لایه‌نی سیاسیی ناكۆكییه‌كانیش له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بخرێته به‌رباس. پێده‌چێت لێپرسراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباره سیاسی و مرۆییه‌كان، رۆزماری دیكارلۆ و مارك لۆوكۆك وتار پێشكه‌شبكه‌ن.
له ئایاردا، ئه‌نجومه‌نه‌كه چه‌ند دانیشتنێكی له باره‌ی سوریا و بارودوخۆی ناوچه‌ی ئیدلیبی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆنه‌وه رێكخست. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ترسی هه‌بوو له روودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی ئه‌گه‌ر شه‌ڕ له ناوچه‌ی باكوری خۆرئاوادا به‌رده‌وامبوایه.
له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی دواییدا، ئیدلیب كراوه‌ته ئامانجی چه‌ند بۆردومانێكی رۆژانه‌ی رژێمی سوریای و روسیای هاوپه‌یمانی.