عێراق چاوی له‌سه‌ر پلانه‌كانی داهاتووه ئه‌گه‌ر ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران ببێته هۆی بڕینی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌كه‌ی له كه‌نداوه‌وه، وته‌بێژێكی وه‌زاره‌تی نه‌وت دووشه‌ممه (17 حوزه‌یران) وتی، له‌كاتێكدا چاودێران هۆشداریده‌ده‌ن كه هه‌ر بڕینێك "كاره‌ساتبار" ده‌بێت، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ئه‌مریكا ئێرانی تۆمه‌تباركردووه به هێرشكردنه‌سه‌ر دوو تانكه‌ری نه‌وت له كه‌نداوی عومان له هه‌فته‌ی رابردوودا، ئه‌مه‌ش بۆته‌هۆی دروستبوونی نیگه‌رانی كه هه‌نارده‌كردنی جیهانی له رێگه‌ی ئه‌و ده‌روازه ئاوییه گرنگه‌وه ده‌كرێت هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر بێت.
به‌گوێره‌ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وت، عاسم جیهاد، عێراق، كه دووه‌مین گه‌وره‌ترین دابینكاری نه‌وته له رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپێك)، سه‌رقاڵی پلانداڕشتنه له ئه‌گه‌ری زیادبوونی ناكۆكییه‌كان.
جیهاد وتی: "هچ جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ به‌نده‌ره‌كه‌ی باشور نییه و بژارده‌كانی تریشمان سنووردارن. ئه‌مه مایه‌ی دروستبوونی پشێوییه له بازاڕی جیهانیی نه‌وتدا."
په‌رله‌مانتارانیش داوای دانیشتنێكی به‌په‌له‌یان كردووه له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی نه‌وت، بازرگانی، پلاندانان و گواستنه‌وه بۆ "ئاماده‌كاری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر مه‌ترسییه‌ك".
سێ یه‌كی نه‌وتی ژێر ده‌ریا له رێگه‌ی ته‌نگه‌ی هورمزه‌وه تێده‌په‌ڕێت، كه كه‌ناڵێكی ته‌نگه و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌ره‌و باكور فراوانكراوه و كه‌نداو ده‌به‌ستێته‌وه به كه‌نداوی عومانه‌وه.
ئێران چه‌ند جارێك هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی ئه‌م رێڕه‌وه‌ی كردووه له حاڵه‌تی به‌رپابوونی ناكۆكیدا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ یه‌كشه‌ممه سوێندی خوارد كه واشنتۆن دڵنیاییده‌دات له به‌رده‌وامبوونی گواستنه‌وه‌كان له‌و رێڕه‌وه‌وه.
كه‌ناڵه‌كه زۆر گرنگه بۆ عێراق.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی نه‌وتی عێراق، له ئایاردا، به‌رپرسانی حكومه‌ت وێستگه‌ی باشوری به‌سره‌یان به‌كارهێنا بۆ هه‌نارده‌كردنی 3.4 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا به به‌راورد به ته‌نها 100,000 به‌رمیل له رۆژێكدا له وێستگه‌ی باكوری جه‌یهانه‌وه له توركیا.
موزهیر ساڵح، راوێژكارێكی ئابوریی سه‌ره‌كوه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌هدی، وتی: "به‌شی زۆر نه‌وته‌كه‌مان له‌و سنووره‌وه هه‌نارده‌ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر هه‌ر پێكدادانێك هه‌بێت له نێوان كه‌شتییه‌كاندا یان (له‌سه‌ر) نه‌وت، ئێمه زیانمان به‌رده‌كه‌وێت."
"ئه‌مه بۆ عێراق كاره‌ساتبار ده‌بێت."
به‌گوێره‌ی عاسم جیهادی وته‌بێژ و كلیپه‌رداتا، كه به‌دواداچوون ده‌كات بۆ كه‌شتییه نه‌وته‌كانی ناوچه‌كه، تا ئێستا هیچ گۆڕانكارییه‌ك له شێوازی به‌رهه‌مهێنان و هه‌رنارده‌كردنی نه‌وتدا رووینه‌داوه له ئه‌نجامی ئه‌و پێشهاتانه‌ی ئه‌مدواییه.