http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/newsbriefs/2019/06/14/newsbrief-01

×
×

بۆردومانەکانی روسیا و رژێم 28 کەسیان کوشت لە باکوری رۆژئاوای سوریا

ئاژانسی فرانس پرێس هەینی (14 حوزەیران) لە راپۆرتێکدا وتی هێرشە ئاسمانییەکانی روسیا و رژێم 28 هاوڵاتییان کوشت و حەوت منداڵ لەناو قوربانییەکاندان لە ناوچەیەکی به‌ شه‌ڕ داغون بوو لە باکوری رۆژئاوای سوریا، هەرچەندە مۆسکۆ ئاگربەستی راگەیاندبوو.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه‌ مەدەنییەکان لە بۆردومان و هێرشە ئاسمانییەکانی رژێمدا کوژران لە باشوری پارێزگای ئیدلیب و باکوری پارێزگای حەما پێنجشەممە.

روانگەکە راشیگه‌یاند هەمان رۆژ هێرشە ئاسمانییەکانی روسیا و رژێم 21 چەکدار و توندڕەوی ئیسلامیشیان کوشت لەو هەرێمە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا هەینی وتی ئەنقەەرە ئەو "بەهانە"یه‌ی روسیا په‌سه‌ندناکات کە گوایە سوریا گوێناگرێت لە مۆسکۆ بۆ وەستاندنی هێرشە ئاسمانییەکانی لە پارێزگای ئیدلیب.

مەولود چاوشئۆغڵو بە ئاژانسی ئەنادۆڵۆی هەواڵدەری دەوڵەتی وت: "لە سوریا کێ گارەنتی مانەوەی رژێمە؟ روسیا و ئێران."

وتی: "لەبەر ئەوە ئێمە ئەو بەهانەیە په‌سه‌ندناکەین كه‌ 'ئێمە ناتوانین وابکەین رژێم گوێمانلێبگریت.'"

ئەم بابەتەت بەدڵە؟
0

0 كۆمێنت

رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین
Captcha