هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌رپرسێكیان ده‌ستگیركرد كه به‌رپرسبووه له پشتگیری لۆجیستی بۆ "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له پارێزگای دیاله، به‌ڕێوبه‌رێتی هه‌واڵگریی سوپای عێراق چوارشه‌ممه (12 حوزه‌یران) رایگه‌یاند.
به‌ڕێوبه‌رێتییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه هێزه ئه‌منییه‌كان پیاوێكیان ده‌ستگیركرد له گوندی خه‌زره‌ج، له ناوچه‌ی نیدا.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، پیاوه‌كه پشتگیریی لۆجیستی پێشكه‌شكردووه به چه‌كدارانی داعش كه به‌شێكن له "ویلایه‌تی دیاله"ی گروپه‌كه. هه‌روه‌ها چه‌كداره‌كه زانیاریشی داوه به گروپه‌كه ده‌رباره‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیاندا كارده‌كه‌ن له دژی داعش.
به‌یاننامه‌كه رایگه‌یاند: "تیرۆریسته ده‌ستگیركراوه‌كه داواكراو بوو به فه‌رمانێكی ده‌ستگیركردن به‌پێی ماده‌ی 4ی یاسای دژه تیرۆریزم."