وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریكا چوارشه‌ممه (12 حوزه‌یران) سه‌رچاوه داراییه‌كانی باشوری له عێراق خسته‌نێو لیستی ره‌شی سزاكانییه‌وه و رایگه‌یاند كه كۆمپانیاكه گوێزه‌ره‌وه‌یه‌كی گرنگی چه‌ك و داراییه بۆ سوپای پاسدارانی ئێران، به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس.
وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاند كه كۆمپانیاكه، منابع ثروة الجنوب، بۆ بازرگانی گشتی، له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه به‌كارهێنراوه بۆ به‌قاچاخبردنی چه‌ك به "به‌های سه‌دان ملیۆن دۆلار" بۆ هاوپه‌یمانانی سوپای پاسداران له عێراق.
كۆمپانیاكه یارمه‌تیده‌ریش بووه له گواستنه‌وه‌ی ملیۆنان دۆلار بۆ عێراق "بۆ پشتیوانیكردنی ئاڵوگۆڕی دارایی نایاسایی له به‌رژه‌وه‌ندی" سوپاسی پاسداران و ئه‌و میلیشیایانه‌ی عێراق كه پشتیوانی‌یان ده‌كات.
كۆمپانیاكه و دوو كه‌سی عێراقی كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه كاریانكردووه خرانه‌نێو لیستی ره‌شی سزاكانی ئه‌مریكاوه، ئه‌مه‌ش له سیستمی ئابوری جیهانیدا سڕیانده‌كات به رێگریكردن له ئه‌مریكییه‌كان و كۆمپانیاكانی سه‌ر به ئه‌مریكا، به‌تایبه‌تی بانكه‌كان، له ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵیاندا.
كۆمپانیاكه و دوو عێراقییه‌كه، مه‌كی كازم عه‌بدولحه‌مید ئه‌سه‌دی و محه‌مه‌د حوسه‌ین ساڵح حه‌سه‌نی، خرانه سه‌ر لیستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ "تیرۆریستانی جیهانیی به‌تایبه‌تی ده‌ستنیشانكراو".
وه‌زیری دارایی، ستێڤن منونچین له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: "وه‌زاره‌تی دارایی هه‌نگاوده‌نێت بۆ له‌ناوبردنی تۆڕه قاچاخچییه ئێرانییه‌كانی چه‌ك كه بۆ پڕچه‌ككردنی نوێنه‌ره هه‌رێمییه‌كانی هێزی قودسی سوپای پاسداران له عێراق به‌كارهێنراون، له‌كاتێكدا خودی لایه‌نانی ناوخۆی رژێم پته‌وترده‌كات."
ناوبراو وتی: "پێویسته سێكته‌ری دارایی عێراق و سیستمی ئابوری نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵه‌كانیان له دژی ئه‌و تاكتیكه فریوده‌ره به‌رده‌وامانه‌ی له تارانه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرن، چڕتربكه‌نه‌وه، بۆ رێگریكردن له هاوكاریكردنی پلانه به‌رده‌وامه‌كانی سوپای پاسداران بۆ خۆلادان له سزاكان و چالاكییه زیانبه‌خشه‌كانی تری."