سێ تووندڕه‌وی فه‌ره‌نسی و نۆ منداڵیان سێشه‌ممه (11 حوزه‌یران) گه‌ڕانه‌وه بۆ فه‌ره‌نسا دوای سنوورداشكردنیان له توركیاوه، رۆژێك دوای ئه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا 12 منداڵی تووندڕه‌وه فه‌ره‌نسییه‌كانی له كه‌مپه‌كانی باكوری سوریا گه‌ڕانده‌وه وڵاته‌كه‌ی، سه‌رچاوه یاساییه‌كان رایانگه‌یاند.
گه‌ڕانه‌وه‌كان له میانه‌ی زنجیره‌یه‌ك له ره‌وانه‌كردنه‌وه‌ی منداڵه به‌ڕه‌گه‌ز فهرهنهسییهكاندا دێت كه هاتوونه‌ته عێراق و سوریا و دواتر چوونه‌ته نێو گروپه تیرۆریستییه‌كان، ئه‌مه‌ش له‌میانه‌ی زیادبوونی گوشاردا له‌سه‌ر وڵاتانی خۆرئاوا بۆئه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
سێ تووندڕهوهكه -- پیاوێكی 35 ساڵ و دوو دایكی منداڵه‌كان -- خرانه زیندان و منداڵاكانیش له ژێرچاودێریی ده‌وڵه‌تدان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا جه‌ختیكرده‌وه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی سێ تووندڕهوهكه په‌یوه‌ندیی نییه به گه‌ڕانه‌وه‌ی منداڵانی سه‌ر به خێزانی تووندڕه‌وه فه‌ره‌نسییه‌كانه‌وه كه له سوریا گیراون.
دووه‌مین گروپ كه پێكده‌هات له 12 منداڵ، كه زۆربه‌یان بێدایكوباوك بوون، دووشه‌ممه به فڕۆكه به‌ره‌و فه‌ره‌نسا رۆیشتن، ئه‌مه‌ش دوای یه‌كه‌مین گروپی رهوانكردنهوهی منداڵان دێت له ئازاره‌وه، كه ژماره‌یان شه‌ش منداڵ بوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌ری رایگه‌یاند كه ئه‌و پیاو و دوو ژنه‌ی سێشه‌ممه راده‌ستی فه‌ره‌نسا كران له به‌ندیخانه‌یه‌ك له توركیا راگیرابوون پێشئه‌وه‌ی سنوورداش بكرێنه‌وه.