سه‌دان كه‌س یه‌كشه‌ممه (9 حوزه‌یران) به‌شدارییانكرد له مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی گۆڵپارێزێكی سوریدا، كه بووبوو به چه‌كداری ئۆپزسیۆن، دوایئه‌وه‌ی به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كانییه‌وه دوای برینداربوونی له شه‌ڕێكی دژی هێزه‌كانی رژێمدا، مرد، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
عه‌بدولباست ساروت، 27، شه‌ممه مرد دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی پێنجشه‌ممه له شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی ئیدلیب له باكوری خۆرئاوای سوریا برینداركرا.
پێش شه‌ڕه‌كه، ساروت گۆڵپارێزی تیمی لاوانی وڵاته‌كه‌ی بوو.
دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانی ئاشتیانه له دژی رژێم له 2011 ده‌ستیپێكرد، ناوبراو بوو به گۆرانیبێژێكی به‌ناوبانگی گۆرانییه‌كانی خۆپیشاندانه‌كه له شارۆچكه‌كه‌ی خۆی، حومس.
به‌ڵام دوای هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران به شێوه‌یه‌كی دڕندانه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، ناوبراو چه‌كی هه‌ڵگرت، دواتر چووه ریزه‌كانی گروپی ئۆپۆزسیۆنی جه‌یش عیزاوه، له‌كاتی برینداربوونیشیدا شانبه‌شانی هه‌مان گروپ شهڕیدهكرد.
یه‌كشه‌ممه، سه‌دان كه‌س له لایه‌نگرانی به‌شدارییانكرد له مه‌راسیمی بردنی ته‌رمی ساروتدا بۆ مزگه‌وت له گوندی دانا له باكوری خۆرئاوا.
چالاكوانه سورییه‌كان و پشتیوانانی ئۆپۆزسیۆن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دڵگرانیی خۆیان بۆ مردنی ئه‌و پیاوه ده‌ربڕی كه به "گۆڵپارێزی شۆڕشه‌كه" یان "پاساریی شۆڕشه‌كه" ناوزهندیانكرد.
ساروت له فیلمی دۆكیومهنتاریی "گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ"دا به‌شدارییكردووه، كه ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی، ته‌لال دێركی، خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی فیلمی سه‌ندانسی وه‌رگرت له 2014.