باڵیۆزی نوێی ئه‌مریكا له به‌غدا كارنامه‌ی خۆی پێشكه‌شی دیپلۆماتكاری باڵای عێراق كرد، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق یه‌كشه‌ممه (9 حوزه‌یران) رایگه‌یاند و به‌مه‌ش به‌رپرسیارێتی باڵیۆزیی وه‌رگرت ته‌نها چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دوای ئه‌وه‌ی واشنتۆن دیپلۆماتكاره "ناوپێویسته‌كان"ی كێشایه‌وه.
ماسی‌و توێڵه‌ر وه‌ك باڵیۆزی ئه‌مریكا له یه‌مه‌ن و كوه‌یت خزمه‌تیكردووه، پێشتریش وه‌ك راوێژكارێكی سیاسی له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا كاریكردووه.
توێڵه‌ر یه‌كشه‌ممه كارنامه‌ی خۆی پێشكه‌شی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم كرد، كه وتی عێراق "گه‌ره‌نتی هه‌موو دۆخه پێویسته‌كان ده‌كات بۆ سه‌ركه‌وتن له ئه‌ركه‌كه‌یدا".
ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا دامه‌زراندنی توێڵه‌ری له عێراق له ناوه‌ڕاستی ئایاردا پشتڕاستكرده‌وه، رۆژێك دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه رایگه‌یاند كه ته‌واوی كارمه‌نده "ناپێویسته‌كان"ی له باڵیۆزخانه‌كه‌ی له به‌غدا و كۆنسوڵخانه‌كه‌ی له هه‌ولێر ده‌كشێنێته‌وه.
ئه‌و بڕیاره دوای زیادبوونی بارگرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران هات.