نیوزله‌ندا مانگی داهاتوو ده‌ستده‌كات به كشانه‌وه‌ی ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كه‌ی له عێراق و له ناوه‌ڕاستی 2020 دواهه‌مین سه‌ربازه‌كانی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه وڵاته‌كه‌ی، سه‌ره‌كوه‌زیران جاكیندا ئاردێرن دووشه‌ممه (10 حوزه‌یران) وتی.
وێڵینگتن له 2015 سه‌ربازه‌كانی نارد بۆ ئه‌ركێكی راهێنانی "پشت ته‌له‌كان" بۆ پێشخستنی توانای هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بۆ شه‌ڕكردن له دژی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ئاردێرن وتی گروپه بچوكه‌كه‌ی سه‌ربازه‌كان، كه ئێستا ژماره‌یان 95 كه‌سه و شانبه‌شانی سوپای ئوسترالیا له بنكه‌ی سه‌ربازیی تاجی له باكوری به‌غدا كاریانده‌كرد، ئه‌ركه‌كه‌یان ته‌واوكردووه.
ئاردێرن وتی: "سه‌باره‌ت به عێراق، ئێستا كاتی به‌جێهێشتنه." وتیشی 44,000 ئه‌فسه‌ری هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له بنكه‌كه راهێنانیان پێكراوه.
"سه‌ربازانی نیوزله‌ندا و ئوسترالیا له تاجی به باشی كاریانكرد، نه‌ك ته‌نها بۆ راهێنان، به‌ڵكو بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ش كه هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ئاماده‌ده‌بن بۆ گرتنه‌ده‌ستی ئه‌م ئه‌ركه له تاجی له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا."
ناوبراو وتی ژماره‌ی سه‌ربازانی نیوزله‌ندا له تاجی له مانگی داهاتوودا كه‌مده‌بێته‌وه بۆ 75 سه‌رباز، دواتر بۆ 45 كه‌س له كانونی دووه‌می 2020، پێش كشانه‌وه‌یان مانگی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو.
وه‌زیری به‌رگری، رۆن مارك وتی نیوزله‌ندا له‌گه‌ڵ هاوتا ئوسترالییه‌كه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی كه‌مده‌كاته‌وه.
ئوسترالیا تا ئێستا به فه‌رمی هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌رباره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له عێراق بڵاونه‌كردۆته‌وه.
وته‌بێژێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئوسترالیا سه‌رنجه‌كانی ماركی پشتڕاستنهكردهوه، ته‌نها وتی كه "ئێمه به‌رده‌وامده‌بین له كاركردن له‌گه‌ڵ نیوزله‌ندا له‌كاتێكدا به‌هێواشی جێپێی خۆی له عێراق كاڵدهكهتهوه".
وته‌بێژه‌كه وتیشی: "ئوسترالیا به به‌رده‌وامی چاوده‌خشێنێته‌وه به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌ره‌وه‌یدا، به له‌به‌رچاوگرتنی پێویستیی حكومه‌تی عێراق و بارودۆخی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع."
عێراق سه‌قامگیری و ئاسایشێكی به‌رده‌وام به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت له‌كاتی ده‌رپه‌ڕاندنی داعشه‌وه له كانونی یه‌كه‌می 2017، به‌هۆی باشتربوونی تواناییه‌كانی هێزه ئهمنییهكانیهوه و هاریكارییان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناوچه‌كان.